riklam

وەزارەتی گواستنەوە: كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی پابەندی رێنماییەكانبن

کوردستان 10:07 AM - 2020-05-02
.

.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم جەخت لەسەر پابەندبوونی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بە رێنماییەتەندروستییەكان دەكات و رایدەگەیەنێت، نابێت گەشتەكان رێكبخەن و هەر كۆمپانیایەك پابەند نەبێت سزادەدرێت.

لە فەرمانێكی وەزاریدا كە كۆپییەكی گەیشتوەتە PUKmedia و ئیمزای ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، جەخت لەسەر پابەندبوونی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بە رێنماییەكانی لیژنەی باڵای رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراقی كراوەتەوە.

لە دەقی فەرمانەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا، كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی نابێت گەشتەكان رێكبخەن و هەر كۆمپانیایەك پابەند نەبێت سزادەدرێت و بۆ ماوەی سێ مانگ مۆڵەتی كاركردنی رادەگیرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو: كە تەنها رێگا بەو گەشتانە دەدرێت كە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە رێكدەخرێن.

جێی ئاماژەیە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لە چوارچێوەی رێوشوێنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، گەشتەكانی ئاسمانی بە هاتن و چوونەوە هەتا 22-5-2020 لە فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان راگرتووە.

PUKmedia تایبەت

6.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket