riklam

کەنەدا .. ڕزگاربوون لە پەتای کورۆنا نزیكە

جیهان 12:02 AM - 2020-05-02
.

.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی ئۆنتاریو لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەیدا سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووە " پەتای کورۆنا گورزێکی کوشندەی بەسەر هەرێمی ئۆنتاریۆدا هێنا و چینێکی ئازیزمان لە باوکان و دایکانی بەساڵاچووان لەدەستدا ، ڕەنگە ژمارەی گیان لەدەستدان بەڕێژەیەکی کەمتر بووایە ئەگەر پەتاکە بە زۆری تەمەندار و بەساڵاچووانی نەکردایە ئامانج . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئامارەکانی چاکبوونەوە لەم هەرێمەدا هیوا و ئومێدی زیاترمان پێدەبەخشێت بۆ ڕزگاربوونی یەکجارەکی بەسەر پەتای کورۆنا ، ئەویش بەهۆی بەرزی ئاستی هوشیاری خەڵکی و پابەندبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و هەروەها هەوڵ و کوششی سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی بەتایبەتیش کریستینا ئیلۆت وەزیری تەندرووستی و کارمەندانی نەخۆشخانەکان .

ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندرووستی ئۆنتاریۆ ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی چارەسەربووانی توشبووان بە ڤایرۆسی کورۆنا کردووە کە ئەمڕۆ هەینی 620 حاڵەتی چاکبوونەوەی ڕاگەیاندووە بەم ژماریەش کۆی گشتی چارەسەربووانی پەتای کورۆنا لە ئۆنتاریو گەیشتە 10,825  کەس بەڕێژەی 65,1 % ئەمەش هیوایەکمان پێدەبەخشێت کە ئەگەر ژمارەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت تا کۆتایی مانگی ئایار لەم پەتایە ڕزگاردەبین و سەرکەوتن بەدەست دەهێنرێت.

سەبارەت بە دوا ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسی کورۆنا لە هەرێمی ئۆنتاریو راپۆرتی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندرووستی ئاشکرایکرد 421 حاڵەتی توشبووی نوێ تۆمارکراوە بە گشتی ژمارەی توشبووان لە هەرێمەکەدا دەکاتە 16,608 حاڵەت و لەو ژمارەیەش تا ئێستا1,121  کەس لە هەرێمی ئۆنتاریۆی گیانیان لەدەستداوە . 

لەلایەکی ترەوە داك فۆرد سەرۆکی حکومەتی ئۆنتاریۆ رۆژی پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە کۆمپانییەکانی ئینشورانس واتە پارەی تەئمینی مانگانەی ئوتۆمبیلەکان نیشانداو وتی" نامەکەم ئاشکرایە بۆ خاوەن کۆمپانییەکانی ئینشورانسە کە پێویستە پارەی مانگانە لەسەر خاوەن ئوتۆمبیلەکان کەم بکەنەوە چونکە هاوڵاتیان بەهۆی مانەوەیان لەماڵەوە وەکو ڕۆژانی ئاسایی ئوتۆمبیل بەکار ناهێنن و ڕووداوی هاتووچۆش دەگمەنە ". فۆرد جەختشی کردەوە کە لە جیاتی ئەوەی بەردەوام بن لە کۆکردنەوەی داهات ،  پێویستە ڕۆڵی خۆتان لەم بوارە بنوێنن و ئابوونەی سەرئۆتومبیلەکان کەم بکەنەوە ،. بەڵی ئێمە هەموومان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا کاتێکی ناهەموار تێپەڕ دەکەین .

بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی فیدراڵی کەنەدا لە رۆژی 1 ی ئایار ڕاگەیەنراوە ، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کورۆنا لە سەرانسەری کەنەدا گەیشتە 53,657 حاڵەت و لەو ژمارەیەش 3,223 کەس  بەهۆی پەتای کورۆنا گیانیان لەدەستداوە .

 

PUKmedia  عوسمان عەلی ، تورونتۆ

ئاژانسەکانی کەنەدا .

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket