riklam

تووشبوويەکی نوێی کۆرۆنا لەهەرێم راگەیەنرا

کوردستان 10:08 PM - 2020-05-01
.

.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونی هاووڵاتیەکی تری  بەکۆرۆنا لەهەرێم راگەیاند.

 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٦٧)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (٩٦٥١) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٤٢٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤٣٢) لە هەولێر، (٢١١) لە سلێمانی، (٧٥٥) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٢٢٤) هاووڵاتةەولێر (١) پۆزەتیڤ: ئافرەتێکی تەمەن (٢٥) ساڵ، دانیشتووی گووندی کاولۆك سەر بە قەزای رواندوز، خێزانی تووشبووێکی پێشووە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٢٢٣٤) پشکنین بووە)

 

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٧) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٤٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١ی ئایاری ٢٠٢٠

 

PUKmedia  راگەیەنرا 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket