riklam

راپەڕین.. راوچیەك دەستگیركرا

کوردستان 08:03 PM - 2020-05-01
.

.

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی دارستان وژینگەی راپەڕین دەستگیركردنی راوچیەكیان لەكاتی راوكردنی ماسیدا راگەیاند.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین رایگەیاندوە:" لە درێژەی كار و چالاكیەكان ئەمڕۆ مەفرەزەیەكیان دەركرد بۆ سنوری ( كانیە پورەخاسی) و لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی ئەو ناوچەیە توانیان ڕاوچییەك دەستگیر بكەن، خەریكی ڕاوی نایاسایی بوو لەگەڵ دەست گرتن بەسەر یەك شەداو دا.

ئاشكرایكردوە:" بەڵام (٢) ڕاوچی ترش بە ماتۆڕسكیل ھەڵاتن و دەستبەجێ پەڕاوی لێكۆڵێنەوەیان بۆ كرایەوە و دادوەری لێ ئاگادار كرایەوە .

رونیشكراوەتەوە:" ھەر لە ھەمان ڕۆژ و دوای چەند كاتژمێرێكی تر ھەر لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی ئەو ناوچەیە توانیان (١) تۆڕیش ھەڵبگرنەوە، كە لە لایەن ڕاوچیانەوە دانرابوو.

 

PUKmedia راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket