riklam

كاریگەری كۆرۆنا لەسەر منداڵ ئاشكرادەكرێت

جیهان 06:25 PM - 2020-05-01
.

.

گەورە زانای زانستە ڤایرۆسیكانی ئەڵمانیاو تیمەكەی لەو بۆچونە پاشگەز بوونەوە كە كۆرۆنا مەترسی لەسەر منداڵ كەمتر بێت.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كەزانای بواری نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان كریستیان دروستن لەنەخۆشخانەی شاریتی بەرلینی ئەڵمانیاو تیمەكەی ئەنجامیاندا دەریانخست كەتوشبونی كۆرۆنا پەیوەندی بەتەمەنە جیاوازەكانەوە نیە!

ئەم تویژینەوەیە لەكاتێكدایە ئەڵمانیا لەگفتوگۆی ئەوەدایە خوێندكارە منداڵەكان بگەڕێنەوە بۆ باخچەی ساوایان و قوتابخانەكان دوای ئەوەی كە ماوەیەكی زۆرە بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەرگای خوێندگاكانیان داخراوە،لەكاتێكدا هێشتا زانیاری پیویست لەسەر كاریگەری ئەو ڤایرۆسە لەسەر منداڵ ڕوون نیە ئەمەش ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی تائێستا هەموو ئەو حاڵەتانەی كەهەیەو توێژینەوەی لەسەركراوە بەپلەی یەكەم ئەو توشبوانەبوون بووە كە تەمەنیان گەورەیە.

زانای گەورەی ئەڵمانی كریستیان دروستن و تیمەكەی لەنەخۆشخانەی شاریتی ئەڵمانیا  دوێنێ 30 نیسانی 2020 پاشەكشەی لەو بۆچونەكرد كەپێشتر پێی وابوو كاریگەری ئەو ڤایرۆسە لەسەر منداڵ كەمترە بە بەراورد لەوانەی تەمەنیان گەورەترە.

 پێگەی ئەلیكترۆنی "تی.ئۆنلاین" لەزاری ئەو زانا گەورەیەوە بڵاویكردەوە ڤیرۆسی كۆرۆنا لەگەرووی منداڵدا دە بەرامبەر كاریگەری هەیەو ئەو ڤایرۆسە زیاتر گەرووی منداڵ دەكاتە ئامانج.

 لەمبارەیەوە گەورە زانای ئەڵمانی كریستیان دروستن پێیوایە رێژەیەكی زۆری ڤایرۆس هەمیشە گەرووی منداڵ دەكەنە ئامانج كاتێك كەتوشی هەڵامەت و ئەو نەخۆشیانەی كە بەهۆی سەرماوە توشیان دەبێت، تێدەگەین لای منداڵ توانایەكی لاوازی لەبەردەم ڤایرۆسی گەروودا هەیەو سیستمی بەرگری لەشی  ناتوانێ بەباشی روبەڕووی هۆكارەكانی پەتاو نەخۆشی ببێتەوە بۆیە ڤایرۆس لە هێلانەی قوڕگیدا ڤایرۆسكەی كاریگەرتر ئەتروكێنێ.

بەپێی ئەو توێژینەوەیە دەركەوتووە ئەو ڤایرۆسانەی لەگەرووی ئەو كەسانەدا كەتەمەنیان گەورەیەو بەو پەتایە بارگاوی بوون هیچ جیاوازی لەگەڵ ئەوانەی تردا نیە كەتەمەنیان كەمە.

كریتستیان دروستن، هۆشداری دەداتە باوكان و دایكانی منداڵانی ئەڵمانیا لەكاتی گەڕانەوەی منداڵەكانیان بۆ خوێندن و كردنەوەی دەرگای خوێندگاكانیان ئاگاداریان بن و هەركاتێك نیشانەی ئەو نەخۆشیەیان تێدا دەركەوت دەبێ دەستبەجێ لەماڵەوە كەرەنتینەیان بكەن و نەیان نێرنەوە بۆ خوێندنگەو نەهێڵن تێكەڵ بەگەورەكان ببن. 

بڕیارە منداڵان هێواش هێواش بگەڕێنەوە بۆ خوێندنی خوێندنگەكان ئەمە لەكاتێكدایە كەبۆچونەكان تاڕادەیەك لەسەڕ ئەوە كۆك بوون كە منداڵ بە بەراورد لەگەڵ گەورەدا كەمتر مەترسی لەسەرە، بەڵام دەركەوت ئەو زانیاریانە پێچەوانەیەو زانایانی بواری زانستە ڤایرۆسیەكانیش لەبەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەو بۆچونانەی پێشتر لەم بارەیەوە پاشگەزبوونەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەنگێلا مێركل رایگەیاند: لەڕۆژانی داهاتودا لەبەر رۆشنایی هەلومەرج و گۆڕانكاریەكان لەمەترسی كۆرۆنادا لەسەر وڵات رێكارەكانی دژ بەكۆرۆنا  ئەگەری هەیە سوك بكرێت و دەرفەتی زیاتر بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی بكرێتەوە بەو مەرجەی كەڕەچاوی ڕێنماییەكان بكرێت.

 بەپێی میدیاكانی ئەڵمانیا رۆژی 6ی ئەم مانگە حكومەتی ئەڵمانیا لەبەر رۆشنایی رەوشی كۆرۆنادا رەنگە بڕیاری كرانەوەی زیاتر بدات.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

س:دۆیچە ڤیللە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket