riklam

كۆسرەت رەسوڵ بروسكەیەی هاوخەمی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەكات

پرسەنامە 03:25 PM - 2020-05-01
.

.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی  (نیعمەت خان حەمە ئاغا) بروسكەیەكی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردوەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاڕاستە دەكات.

برای بەڕێزم كاك نێچیرڤان بارزانی- سەرۆكی هەرێمی كوردستان

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (نیعمەت خان حەمە ئاغا) پووری جەنابتم پێگەیشت، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتانم ئاراستە دەكەم، هیوادارم ئەمە دوا كۆست و ناخۆشیتان بێ، خوای گەورە سەبووریتان پێ ببەخشێ و كۆچكردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket