riklam

چەندین كرێكار لەكاتی كەرەنتینەدا لەكارەكانیان دورخراونەتەوە

کوردستان 11:32 AM - 2020-05-01
.

.

سەندیكاكانی كرێكاران لەپارێزگای سلێمانی لە رۆژی جیهانی كرێكاراندا رایدەگەیەنێت لەچەند مانگی رابردوودا دوو كرێكاری گیانیان لەدەستداوەو بەهۆی كەرەنیشنەوە چەندین كرێكار لەكارەكانیان دورخراونەتەوە.

چالاك رەئوف سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان ئەوەی خستەڕوو كە سلێمانی بەبۆنەی 1ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران راگەیەنراوێك بڵاودەكەنەوە، ئاماژەی بەوەشدا: بەهۆی ئەو دۆخەی لەماوەی كۆرۆنادا دروستبوو لەهەرێم كردوە لیژنەكانیان سەردانی كارگەو كەرەكانیان كردوەو بۆ بەدواداچونی كێشەكانی كرێكاران.

وتیشی: لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەمساڵدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی دوو كرێكاری گیانی لەدەستداوە، بەڵام لەماوەی ساڵی 2019دا 11 كرێكار كە یەكێكیان بیانی بووە گیانی لەدەستداوە.

راشیگەیاند: پوێیتە بەهەماهەنگی حكومەت و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامیەتی و وەزارەتی كارو دەستبەری كۆمەڵایەتی پرۆژەیەك ئامادەبكرێت تا كرێكاران بێكار نەبن، چونكە بەپێی ئەو فۆڕمەی ئامادەمان كردوە لەماوەی ئەم كەرەنیتنەدا چەندین كرێكار لەكارەكانیان دورخراونەتەوە.

چالاك رەئوف راشیگەیاند: داوا لەحكومەت دەەین لە باجی كەرتی تایبەتی بچوك خۆشبێت تا مافی كرێكاران دابین بكرێن، هەروەها  كرێكارانی بینای سازی بەهۆی ئەوەی خاوەن كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتینا نیە، زەرەرمەندترین چینی كۆمەڵگا بوون لەسەردەمی كۆرۆنادا، پێویستە حكومەت لەو پارەیەی لەلایەن خێرخوازانەوە دراوەتە حكومەت هاوكاریان بكات.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket