riklam

بەرنامەی حکومەتی كازمی تاوتوی دەکرێت

عیراق 10:33 PM - 2020-04-30
.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-4-2020 لیژنەی شیكردنەوە و تاوتوێكردن بۆ بەرنامەی وەزاری سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو مستەفا كازمی بەسەرپەرشتی حەسن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی نوێنەران و راوێژكاران تێیدا بەشداربوون.  

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی كەعبی، بەشدابووانی كۆبوونەوەكە تاوتوێی تەواوی ناوەڕۆكی بەرنامە حكومییەكەی كازمی دەكەن، و تەواو سەرنجیشیان دەخەنە سەر ناوەڕۆكی ئەو بابەتانەی كەتایبەتن بە چارەسەری ئەو ئاڵینگارییانەی كە روبەڕووی عیراق بوونەتەوە.

كەعبی دووپاتیشی كردۆتەوە كە سەرجەم ئەندامانی لیژنەكە لەسەر ئەوە رێككەوتن كە دەبێت ئەو سەرنج و پێشنیارانەی لەسەر بەرنامە حكومییەكەی كازمی هەیانە، لەناو بەرنامەكە وەزارییەكەدا جێیان بكرێتەوە، گرنگترین سەرنج  و پێُشنیار و كاری لەپێشینە كە لیژنەكە دەستنیشانی كردووە، تایبەتن بە یاسای بوجەی گشتی و  قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا،پرسی هەڵبژاردنی پێشوەخت و چارەسەركردنی قەیرانی لەناكاوی ئابووری و تەندروستی، پرسی یاسادانان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هاندانی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی، كاراكردنەوەی كەرتەكانی وەبەرهێنان و تایبەت و چەندین كاری تر.

جێی ئاماژەپێكردنە پێشتر محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندبوو كەكارنامەی وەزاری پێشكەشكراو لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپیردراو گەیشتۆتە سەرۆكایەتی پەرلەمان.

حەلبوسی بڕیاریدا لیژنەیەك بەسەرۆكایەتی حەسەن كەعبی جێگری یەكەم وئەندامێتی ژمارەیەك پەرلەمانتار وڕاوێژكار بۆ تاوتوێكردن و شیكردنەوەی كارنامەی وەزاری وبەرزكردنەوەی ڕاپۆرتێك بۆ ئەنجوومەنەكە لەم بارەیەوە" پێكبهێنرێت.

 

PUKmedia/ نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket