riklam

بەهرۆز گەڵاڵی سوپاس هاوخەمیتان دەکات

پرسەنامە 09:39 PM - 2020-04-30
.

.

بەهرۆز گەڵاڵی بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە سوپاس و پێزانینی بۆ هاوخەمی و سەرەخۆشی هەموو ئەو کەسانە هەیە کەبەشداریان لەو کۆستەیاندا کردوە.

دەقی سوپاسنامەکە.......

سوپاس و پێزانین

 لە ھەڤاڵ بەھرۆز گەڵاڵی بەبۆنەی پرسەی باوکی بەڕێزیانەوە

لە خەم و پەژارەی ماڵئاوایی یەكجارەکی باوکی خۆشەویستمان مام یاسین گەڵاڵی، کەسایەتیی گەڵاڵی و تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی ھەردوو شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، دۆستانێکی زۆر بە نامە و پەیوەندیی، سەرەخۆشییان کرد و دڵنەواییان داینەوە.  

سوپاسگوزاری ھەموولایەکین، بەتایبەتیش سوپاسی بەڕێزان سەرۆک کۆماری عیراق، سەرۆک و نوێنەری سەرۆکی حزبەکان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی  حزبەکان  و نوێنەرانی حزبەکانی  بەشەکانی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کاربەدەست و وەزیرەکان  و ئەندامانی پەرلەمانی  کوردستان و عیراق، باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان، کەسایەتی و پیاوماقوڵانی گەڵاڵی و عەشیرەتەکانی تری کوردستان، ھاوسەنگەر و رەفیقەکانی باوکی کۆچکردوومان، مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتیی شارەکانی کوردستان و رۆژنامەنووسان و ھەڤاڵان دەکەین کە لەم رۆژانی خۆپارێزیی تەندروستییەدا بەھەموو جۆرێکی پرسەنامە و پەیوەندیی، لە خەم و پەژارەی لە دەستدانی باوکمانیان کەمکردەوە و بۆ ھەموولایەکمان سەبووری بوون. 

خوای گەورە لە برایەتی و دۆستایەتیان کەم نەکات و ھەمووان لە بەڵا و ناخۆشی و نەخۆشی بپارێزێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بەھرۆز گەڵاڵی

لە جیاتی خوشک و برا و نەوەکانی خوالێخۆشبوو مام یاسین گەڵاڵی 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket