riklam

خولی فێربونی ئەلکترۆنی بۆ زانکۆکان دەکرێتەوە

کوردستان 09:27 PM - 2020-04-30
.

.

نوێنەرانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان هاوشان لەگەڵ زانکۆکانى دیکەى ناوچەکانى عێراق، بەشدارییان کرد لە بە فەرمی کردنەوەی خولی فێربونی ئەلیکترۆنی کە لە لایەن رێکخراوی ئایرێکس رێکخراوەو بۆ ماوەى (٨) هەفتە بەردەوام دەبێت.

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕێکەوتى (٣٠/٤/٢٠٢٠) د. عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم بەشداریکرد لە کۆبونەوەى ئۆنلاینى ڕێکخراوى ئایرێکس کە تیایدا هەریەک لە نوێنەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق و IREX و بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق تیایدا ئامادەبون.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ د.جوان جه‌لا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان به‌شداری تێدا كرد، لە وتەیەکدا بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان وێڕاى دەستخۆشى بۆ ئەم پرۆگرامە گرنگە بۆ قۆناغى ئێستاى عێراق و هەرێمى کوردستان کە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا پرۆسەى خوێندنى ناو کەمپەس وەستاوە، ئاماژەى بە ئاستى بەشدارییەکانى زانکۆکانى کوردستان کرد لەم خولە ئەلیکترۆنیە بۆ ئەمەش وتى: چواردە زانکۆى هەرێمى کوردستان بەشدارى کاریان هەیە لەم خولە دا هەیە. (بۆ خوێندنەوەى دەقى وتارەکە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە).

دواتر هەریەک لە د فواد قاسم، بریکارى وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەرپرسی کاروباری گشتی لە بالوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد و د. لۆدی مەیسن، بەرێوەبەری بەرنامەکانی رێکخراوی ئایرێکس لە عێراق وتەى جیاجیایان پێشکەش کردو تیایدا ئاماژەیان بە زانکۆ بەشدارەکان کرد کە ٩٨ زانکۆى عێراق و ١٤ زانکۆى هەرێمى کوردستان کە بریتین لە ٩٠٠ کەس لەم پرۆگرامە بەشدارن. هەروەک نوێنەرى ڕێکخراوى ئایرێکس هەوڵەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم و فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانی بەرزنرخاند بۆ ئامادەگییان بەمەبەستى بەشدارى کارا لە خولەکەدا.

جێگەى ئاماژەیە تەواوی ئەرکی دارایی پرۆژەکە لە ئەستۆی باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە عێراق بەڵام جێبەجێکردنەکەی دەکەوێتە ئەستۆی رێکخراوی ئایرێکس.

PUKmedia وەزارەتی خوێندنی باڵا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket