riklam

سه‌رۆك كۆمار پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ھه‌رێم ده‌كات

پرسەنامە 06:53 PM - 2020-04-30
.

.

بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو ( نیعمه‌ت خانی حه‌مه‌ی ئاوره‌حمان ئاغا) بنه‌ماڵه‌ی ناوداری شاری سلێمانی و پوری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان،   د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سه‌رۆك كۆماری عیراق پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار:
برای به‌رێزم/ كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان
به‌رێزان / خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو نیعمه‌ت خانی حه‌مه‌ی ئاوره‌حمان ئاغای سلێمانی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو ( نیعمه‌ت خانی حه‌مه‌ی ئاوره‌حمان ئاغا) بنه‌ماڵه‌ی ناوداری شاری سلێمانی و پوری به‌رێز سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان- مان بیست.
به‌م بۆنه‌ خه‌مباره‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و داوام له‌ خودای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دوا كۆستی بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌كه‌تان بێت و سه‌بووری و دڵنه‌وایی هه‌موو لایه‌ك بدات.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

   به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق
٢٠٢٠/٤/٣٠

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket