riklam

هەولێر.. هەشت توشبوی تری کۆرۆنا راگەیەندرا

کوردستان 06:08 PM - 2020-04-30
.

.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەشت توشبوی تری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاندوە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران.

ئاماژە بەوەشدراوە، کە حەوت تووشبوو دانیشتووی گەرەکی سێتاقانە هەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشووی تەلار سیتیە لە ناحیەی کەسنەزان کە لەنێویاندا سێ ژن تەمەنەکانیان (٨٥)، (٤٣)، (٣٦) ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەکانیان (١٢)، (١٠)، (٦)، (٥) ساڵن.

ئەوەشخراوەتەروو، تووشبووی هەشتەم کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵ دانيشتووی قەزای سۆرانە و تا ئیستا سەرچاوەی بەرکەوتەی تووشبوونەکەی نادیارە.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی توشبونی پێنج کەسی تری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند، کە خەلکی قەزای سۆران بون و راشیگەیاند هەموو توشبوەکان بەرکەوتەی توشبوی پێشترن.

 

PUKmedia تایبەت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket