riklam

ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ واشنتۆن ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌

جیهان 05:35 PM - 2020-04-30
.

.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا، داوا له‌ ئیداره‌ی واشنتۆن ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره‌، فراوانتر بكات.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا، نامه‌یه‌كی بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناردووه‌ و تێیدا داوایكردووه‌، كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته‌، درك به‌ ورده‌كاریی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نكه‌ره‌ بكات.

نامه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ تره‌مپ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر كۆنگرێسی ئه‌مریكا هۆشداریی دابووه‌ حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ ئه‌گه‌ر سیستمی ئێس 400 له‌ ڕوسیا بكڕێت، ڕووبه‌ڕووی سزای توند ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رۆكی توركیا له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ دۆناڵد تره‌مپ، داوایكردووه‌ كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، له‌ ڕێی گفتوگۆ، چاره‌سه‌ر بكرێن.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووش، توركیا ده‌مامك و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریكا كردبوو.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket