riklam

ئێران 71 گیانلەدەستدانی نوێی راگەیاند

جیهان 04:30 PM - 2020-04-30
.

.

لە نوێترین ئاماردا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران ٧١ کەس گیانیان لەدەستداوەو نزیکەی هەزار کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون.

ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان و وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە نوێترین ئاماردا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە رایانگەیاند: ئەمڕۆ ٧١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوەو ٩٨٣ کەسیش توشبون.

لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەشەوە هەتا ئێستا لە ئێران ٩٤ هەزار و ٦٤٠ کەس توشبون و ٦ هەزار و ٢٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر لە ٨٣ ملیۆن کەس نیشتەجێی ئێرانن و هەتا ئێستاش پشکنین بۆ نزیکەی ٪٥ دانیشتوانەکەی کراوە.

لەئێستاشدا ١٣ هەزار و ٥٠٩ کەس لەژێر چاودێریدان و تەنها ٢ هەزار و ٩٧٦ کەس باری تەندروستیان ناجێگیرەو ٧٥ هەزار و ١٠٣ کەسیش چاک بونەتەوە.

بەپێی ئامارەکانیش لە ئێستادا ژمارەی توشبون و گیان لەدەستدان بەرەودابەزینە.


PUKmedia  ئاژانسەکان

Capture.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket