riklam

زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 12:28 PM - 2020-04-30
.

.

بڕیاره‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌خوێندنی ئه‌لكترۆنی بكه‌ن و له‌و چواره‌چێوه‌یه‌شدا هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك كراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌خوێندنی ئه‌لكترۆنی ده‌كه‌ن و زانكۆی سلێمانیش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كردوه‌.

وتیشی: ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌ وانه‌كانیان تیۆرییه‌ ده‌ست به‌خوێندنی ئه‌لكترۆنی ده‌كه‌ن و به‌پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك رێگرده‌بین له‌فه‌وتانی خوێندنی ئه‌مساڵ.

له‌باره‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیش سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی وتی: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌ هه‌یه‌ و تائێستا هیچ به‌رچاو روونیه‌ك نیه‌ كه‌ی ده‌وامی ئه‌وان ده‌كرێته‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket