riklam

لەهەولێر 5 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا راگەیەنرا

کوردستان 10:54 AM - 2020-04-30
.

.

تەندروستی هەرێم پێنج حاڵەتی نوێی كۆرۆنای لەقەزای سۆران رایگەیاندو دەشڵێت: هەموو توشبووەكان بەركەوتەی تووشبوەكانی پێشون.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند:لەبەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكران، پیاوێك تەمەن 49 ساڵ و دوو ئافرەتی تەمەن 23 و 14 ساڵان لە قەزای سۆران گەڕەكی 26 گوڵانن.

دەشڵێت: تووشبووی چوارەم پیاوێكی تەمەن 67 ساڵ لە ناحیەی سمێلان، تووشبووی پێنجەمیش كوڕێكی تەمەن 18 ساڵ لە تەلار سیتی لە ناحیەی كەسنەزان لە هەمان خێزانی تووشبووی پێشووە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket