riklam

پەرلەمان لەسەر دواكەوتنی مووچە كۆدەبێتەوە

کوردستان 09:22 AM - 2020-04-30
.

.

 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە دوای 2ی ئایارەوە دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوەو ئەولەویەتی كارەكانییان پرسی موچە دەبێت.

 

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە بەرنامەیاندایە راستەوخۆ دوای 2ی ئایار دەست بەدانیشتنەكانی پەرلەمان بكەنەوە، بەپابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەكان، چونكە نزیكەی دوو مانگە وەرزی یاسادانان تێپەڕیوەو پێویستە دەست بەدانیشتن و كۆبوونەوەكان بكەنەوە.

وتیشی:ئەولەویەتی كارەكانیان لە پەرلەمان دیاریدەكەن سەرجەم فراكسیۆنەكانیش هاوڕان لەسەر ئەو پرۆژەیاسایانەی لە بەرژەوەندی خەڵك و بەهێزكردنی ئابوریی هەرێمە پەسەند بكرێن، بابەتی موچەش پرسێكی بنەڕەتییە بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەن، چونكە ئێستا هیچ شتێك لەپرسی تەندروستی و موچە گرنگتر نییە.

PUKmedia 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket