riklam

به‌گومانی هێرشكردنه‌ سه‌ر چواركه‌س به‌چه‌قۆ له‌ئه‌ڵمانیا دووكه‌سی سوری ده‌ستگیركران

جیهان 09:43 PM - 2020-04-29
.

.

ڕۆژنامه‌ی"بیڵد"ی ئه‌ڵمانی و سایته‌ی "فۆكس ئۆنلاین"ی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ29 نیسانی2020بڵاویانكرده‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ڵمانیا دووكه‌سی سوری به‌گومانی به‌شداری له‌و هێرشه‌دا ده‌ستگیركردووه‌ كه‌دوێنێ ئێواره‌ به‌چه‌قۆ كرایه‌ سه‌ر چوار هاوڵاتی له‌شاری هاناو.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌هه‌مان شاردا به‌ر له‌دوو مانگله‌لایه‌ن ڕاستڕه‌وه‌كانه‌وه‌ هێرشكرایه‌سه‌ر شیشه‌ كافێیه‌ك و بوه‌ هۆی كوژرانی نۆ هاوڵاتی.! پۆلیسی شاره‌كه‌ پێیوایه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ بیسه‌لمێنێ ئه‌م هێرشه‌ په‌یوه‌ندی به‌و هێرشه‌ی دوومانگی ڕابردوه‌وه‌ هه‌بێ..له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ژماره‌یه‌ك پۆلیس هێرشیكردۆته‌ سه‌ر ئه‌و گومانلێكراوانه‌و له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ریش به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كردووه‌،فۆكس ئۆنلاین به‌پشتن به‌ستن به‌زانیاریه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی په‌لاماری ئه‌و چواركه‌سه‌یان داوه‌ به‌چه‌قۆ له‌نێوان پێنج بۆ حه‌وت كه‌سدا بوون و ئه‌و چواركه‌سه‌ش كه‌په‌لاماردراون برینه‌كانیان سوكه‌.

ڕۆژنامه‌ی "بیڵد"یش ئاشكرایكردووه‌ ئه‌وانه‌ی په‌لاماردراون له‌سوریاو عێراق ئه‌لبانیاوه‌ هاتوون و ئه‌و دوو كه‌سه‌ش كه‌ به‌گومانی تێوه‌گلان له‌و هێرشه‌دا ده‌ستگیركراون خه‌ڵكی سوریان .

داواكاری گشتی به‌ڕۆژنامه‌ی "بیڵد"ی وتووه‌ به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌م ڕوداوه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ڕوداوی 19ی شوباتی ڕابردوه‌وه‌ نیه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه‌ بیسه‌لمێنێئه‌م هێرشه‌ باگراوه‌ندی نه‌ژادپه‌رستی و ڕاستره‌وه‌كانی له‌دواوه‌بێت هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش ده‌ڵێن له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌كی توركیدا ئه‌مانه‌ كێشه‌یان هه‌بووه‌و له‌ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵێدا  ئه‌و پێكدادانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket