riklam

راگه‌یه‌نراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمه‌وه‌

کوردستان 07:54 PM - 2020-04-28
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ ئه‌مڕۆ 28-4-2020، كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، كۆی گشتی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌شته‌ (٣٦٦) تووشبوو،  له‌نێویاندا (٥) مردن هه‌یه‌ و (٣٢٢) نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه‌، و ئه‌وانی تر هه‌موویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

ڕاگه‌یانراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ژماره‌ (64)
سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ هه‌رێمی كوردستان،  ڕێكاره‌كان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه‌:
1. كه‌ره‌نتین
ژماره‌ی هاووڵاتیان له‌ كه‌ڕه‌نتینه‌كان (٩١٩٦) هاووڵاتی بوون، له‌ئێستادا ته‌نها (١٦٠٢) هاووڵاتی له‌ كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه‌ له‌ (٣٣) شوێنی جیاواز (٥٧٢) له‌ هه‌ولێر، (٢٥٩) له‌ سلێمانی، (٧٣٠) له‌ دهۆك، (٤١) له‌ ڕاپه‌رین، وه‌ (٧٥٩٤) هاووڵاتی له‌ كه‌ره‌نتین ده‌رچوونه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كانیان دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌گه‌ڵ كه‌ڕه‌نتین كردنی ژماره‌یه‌كی تری كه‌ره‌نتین كراو له‌ ٢٤ سه‌عاتی ڕابردوو كه‌ كۆی گشتی بریتی بوو (١٦٥) هاووڵاتی.
2. پشكنین
له‌ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتی ڕابردوودا (١٧٠٦) پشكنین ئه‌نجام دراوه‌، (١١٢١) هه‌ولێر، (١٥٨) سلێمانی، (٣٠٠) دهۆك، (٢٥) هه‌ڵه‌بجه‌،(١٢) ڕاپه‌رین، (٩٠) سۆران. ده‌ره‌نجام (١١) تووشبووی نوێ تۆماركراو به‌م شێووه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
• پارێزگای هه‌ولێره‌(١١) پۆزه‌تیڤ:
o (١٠) تووشبوو له‌ قه‌زای سۆران ده‌ستنیشانكران، سێ پیاو و چوار ئافره‌ت و سێ منداڵ كه‌ به‌ركه‌وته‌ و خانه‌واده‌ی تووشبووێكی پێشوون.
o (١) تووشبوو كه‌ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵ دانیشتووی گروپی ئه‌ندازیارانی شاری ھه‌ولێره‌ دوای گیانسپاردنی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.
3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌شته‌ (٣٦٦) تووشبوو،  له‌نێویاندا (٥) مردن هه‌یه‌ و (٣٢٢) نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه‌، و ئه‌وانی تر هه‌موویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو تیمه‌كانی پزیشكی كه‌ له‌ كاردان جارێكی تر تكا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵه‌كانیان وه‌ پابه‌ندبن به‌ ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، وه‌ له‌كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ هێڵی گه‌رمی ژماره‌ (١٢٢).
 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی              
 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان            
         ٢٨ی نیسانی٢٠٢٠

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket