riklam

سێ حاڵەتی نوێی كۆرۆنای لەسلێمانی تۆماركرا

کوردستان 08:13 PM - 2020-04-27
.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم سێ حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنای لەسلێمانی راگەیاند كە بەركەوتەی توشبوەكەی شارباژێڕن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێكیدا دەڵێت: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

رونیشیكردوەتەوە: توشبووەكان ژنێكی تەمەن 26 ساڵ و كچێكی تەمەن 14 ساڵ و منداڵێكی تەمەن 8 ساڵانە دانیشتووی شارباژێڕن لەپارێزگای سلێمانی و بەركەوتەی تووشبووی پێشوون.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket