riklam

فەتوایەكی نوێ لەبارەی بەڕۆژو نەبوون بەهۆی كۆرۆنا

کوردستان 03:41 PM - 2020-04-27
.

.

 ئەنجومەنی باڵای فەتوای‌ هەرێمی‌ كوردستان رایگەیاند: دروست نیە بەڕۆژو نەبوون بەهۆی ترسان لە كۆرۆناوە، دەشڵێت: هەر هاووڵاتییەك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت دروستە بەڕۆژو نەبێت بە دوو مەرج.

 

یەكێتی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ ئیسلامی‌ كوردستان لە راگەیەنراوێكیكدا رایگەیاند: رۆژی 23-4-2020 ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەكۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا- بە ئۆنلاین- مەرجەكانی بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی كۆرۆناوەی‌ روونكردەوە.

دەشڵێت: دروست نیە بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی ترسان لە كۆرۆناوە، چونكە لەڕووی تەندروستیشەوە دەركەوتووە كە رۆژوو بەشێوەیەكی گشتی بەرگری لەش زیاد دەكات.

 

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ

قال تعالی: {فَاسْأَلُوا أَهْڵ الذِكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} (سورە النحل: 43).

 الحمد لله والصلاە والسلام علی سیدنا رسول الله، وعلی آله وأصحابه والتابعين لهم إلى يوم الدين وبعد:

 

     ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتو له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رواری 29 ی شەعبانی 1441 كۆچی به‌رامبه‌ر 23/4/2020 له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆيدا- به‌ ئۆنلاین - به‌ مه‌به‌ستی دياريكردنى مەرجەكانی بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی کۆرۆناوە و چەند بابەتێكی تر، دوای گفتوگۆو گەڕانەوە بۆ سەرچاوەكانی فیقهی ئیسلامی ئەنجومەن  گه‌یشته‌ ئه‌م فەتوایه ى لای خواره‌وه:

 

   1ـ    دروست نیيە بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی ترسان لە کۆرۆناوە، چونکە ڵە ڕووی تەندروستیشەوە دەرکەوتووە کە   ڕۆژوو بە شێوەیەكی گشتی بەرگری لەش زیاد دەکات.

 

   2ـ  هەر هاوڵاتییەك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت دروستە  بۆی بە رۆژو نەبێت ، بەم دوو مەرجەی لای خوارەوە:

       یەكەم: نەخۆشیەكە پشتڕاست كرابێتەوە لای پزیشكانی پسپۆڕ .

      دووەم: پزیشكی پسپۆڕ رایبگەێنێت كە  توشبووەكە بە هۆی رۆژوو گرتنیەوە  تەندروستی خراپتر دەبێت، یان رۆژووەكە  دەبێتە  هۆی درنگ چابوونەوەی.

     تێبینی: بەڵام پاش چاكبوونەوەی واجبە  قەزای تەواوی ئەو رۆژانە بكاتەوە  كە نەیگرتوون.

والله سبحانه وتعالی أعلم.

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه أجمعین.

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان

29 ی شەعبانی 1441 هـ = 23/4/2020م =  3ی بانەمەڕِ 2720ك

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket