riklam

پۆلیسی راپەڕین چوار تۆمەتبار دەستگیر دەكات

کوردستان 10:11 AM - 2020-04-27
.

.

پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند، كە پێشتر بەپێی ماددەی 406 فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:پاش بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر لە سەر رێگەی قەڵادزێ-ژاراوە 4 كەسیان بە فەرمانی دادوەر دەستگیر كرد كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عیراقی.

وتیشی: تۆمەتبارەكان لە ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری هایلۆكس دابوون و دەستیشگیراوە بەسەر 2 كڵاشینكۆف و 1 چەكی جۆری GC و دەمانچەیەك و 10 مەغزەن فیشەك و 2 چەقۆ، پاش دەستگیركردنیان بە فەرمانی دادوەر و بە هەمان ماددەی هاتوو سەرجەمیان راگیران.

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی راپەڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket