riklam

ئێران.. 5 هه‌زار و 710 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

جیهان 04:01 PM - 2020-04-26
.

.

به‌ پێی دوایین ئامار، 5 هه‌زار و 710 كه‌س له‌ ئێران به‌هۆی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ 90 هه‌زار و 481 حاڵه‌ت، به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

كیانوش جیهان پور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، ڕایگه‌یاند: به‌ پێی دوایین ئامار، 5 هه‌زار و  710 كه‌س به‌هۆی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 3 هه‌زار و 79 كه‌سیش له‌ ژێر چاودێری پزیشكیی چڕدان، وتیشی: ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ئێران بۆ 90 هه‌زار و 481 حاڵه‌ت، به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، حسێن قاسمی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕایگه‌یاند: له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا هه‌موو جۆره‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیی قه‌ده‌غه‌یه‌ و سه‌رپێچیكار ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی توند ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket