riklam

سه‌رۆك كۆمار: پێویسته‌ كادری به‌توانا و پاك كاندید بكرێن بۆ حكومه‌ت

عیراق 03:22 PM - 2020-04-26
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 26-4-2020، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مان و وه‌فدێكی یاوه‌ری.

سه‌رۆك كۆمار له‌ میانی ئه‌و دیداره‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی نێوان پێكهاته‌ سیاسییه‌كان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌ كه‌ ته‌واوی مافی پێكهاته‌كانی عیراق ده‌سته‌به‌ر بكات و داواكارییه‌ ره‌واكانیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و چاكسازیانه‌ی به‌ڵێن دراون بهێنێته‌ دی، ئاماژه‌شی كرد بۆ پێویستی كاندیدكردنی كادری به‌ توانا و پاك تا بتوانێت جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌و په‌ڕی توانا و به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببات.

سه‌رۆك كۆمار به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌و قوربانیانه‌ كرد كه‌ پێكهاته‌ی توركمانی داویانه‌ له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر و له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆڵه‌ بنیادنه‌ره‌شی كه‌ بینیویانه‌ له‌ پێناو چه‌سپاندنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ عیراقدا .

له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌فدی توركمانی جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی  توركمانه‌كان سورن له‌ سه‌ر به‌شداریكردنی كارا له‌ بنیادنانی ده‌وڵه‌ت و پێشخستنی، هه‌روه‌ها پابه‌ندن به‌ پشتیوانیكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌نرێت بۆ یه‌كخستنی رێزه‌كان و هه‌ڵوێست له‌ پێناو پته‌وكردنی دۆخی نیشتمانی و هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket