riklam

سلێمانی.. 12 دوكانی گۆشتفرۆشتن دادەخرێن

کوردستان 12:36 PM - 2020-04-25
.

.

بەهۆی پابەند نەبونیان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەك دوكانی گۆشتفرۆش دادەخات.

ئەمڕۆ شەممە (2020/4/25) بەهۆی پایەند نەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دانانی گۆشت و قیمە لەسەر سینی و لەدەرەوەی دوكانەكانیان لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی (12) دوكانی گۆشتفرۆشتن لە بازاڕی (بەلەدیەكە)ی شاری سلێمانی بۆ ماوەی یەك هەفتە دادەخات.

پێشتر ژوری ئۆپراسیۆنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەمەرجی پابەند بون بە سەرجەم مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییە نوێكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگە بە كردنەوەی دوكانی گۆشتفرۆشەكان دراوە، هەرشوێنێكیش سەرپێچی بكات شوێنەكەی دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، پێوستە گۆشتی فرێش لە پلەی (سفر بۆ 6) گەرمی و لە شوێنی داخراو عەمبار بكرێت، بۆیە هەریەك لە گۆشتفرۆشی (سیروان، فەرەیدون، تایەر، هەموان، برایان، پەیوەند، شاد، سەردار، محمد، رامان، علی، سامان و هێمن) بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی بۆ ماوەی یەك هەفتە دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێنەوە.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket