riklam

پەیامی لاهور شێخ جەنگی بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ

ی.ن.ک‌‌ 09:56 PM - 2020-04-24
.

.

پەیامی لاهوڕ شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ساڵیادی بۆردومانی شاری قەڵادزێ.

دەقی پەیامەکە...............

یادی ۲٤ / ٤ /۱۹۷٤بە تەنها یادی کارەسات و بۆمب بارانکردنی قەڵادزێ نیە بەچەکی قەدەغەکراوی ناپاڵم ، بەڵکو لەهەمان کاتدا یادی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانێکی جەماوەری گەورەی ئەو شارە قارەمانەیە کە لە ۲٤/٤/۱۹۸۲ ڕاپەڕین لەسەردەمانێکدا کورد و قەڵادزێیەکان تەنها هێزی پێشمەرگە و چیاکان دۆست و پشتیوانیان، خەڵکی قارەمانی قەڵادزێ بەرەو ڕوی زوڵمی بەعسیەکان وەستانەوە وڕاپەڕین بەمەش ترسێکی گەورە کەوتە دڵی داگیرکەرانەوە.

بۆمبابارانکردنی قەڵادزێی خواڕاگر  لە ۲٤ / ٤ / ۱۹۷٤ وێڕای ئەوەی بوە هۆی شەهیدکردنی کۆمەڵێک مامۆستا و خوێندکاری زانکۆی سلێمانی و هاووڵاتی مەدەنی، لەهەمان کاتدا  دڕەندەیی ڕژێمێکی نیشاندەدا کە بۆ مانەوی دەسەڵاتەکەی سڵی لەخولقاندنی کارەسات و تراژیدیا نەدەکردەوە ، بۆ هەردوو یاد سڵاو لەشەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و سەری ڕێز و وەفا بۆ شەهیدانی قەڵادزێی سەرکەش و نەمری بۆ شەهیدان دایکە ئامینە و خوشکە سنەوبەر، کە لە ۲٤ /٤ / ۱۹۸۲ بەخوێنی ئاڵی خۆیان هاواریان دەکرد: تا ئێستا ڕووی نەداوە لەتەئریخی میللەتا ...

قەلغانی گولە سنگی کچان بێت لەهەڵمەتا.

لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket