riklam

تەندروستی هەرێم نوێترین ئاماری کۆرۆنا دەخاتەروو

کوردستان 08:25 PM - 2020-04-24
.

.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی نوێ لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەخاتەروو، رایدەگەیەنێت کەهەتا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی توشبووان گەشتە (٣٤١) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣١٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان..

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی...............

ژمارە (٦٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٧٨٦) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٧٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٤٣٠) لە هەولێر، (٢٣٧) لە سلێمانی، (١٠٥٦) لە دهۆك، (٤٩) لە ڕاپەرین، وە (٧٠١٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٢٨٥) هاووڵاتی.

2. پشکنین

لەماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو (١٠٩٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤٩١) هەولێر، (٣٤٤) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٦) هەڵەبجە، (٤) سۆران. دەرەنجام (٢) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:

• پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٧٧) ساڵ، منداڵێکی تەمەن (٨) ساڵ.

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٤١) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣١٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

PUKmedia 

٠-.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket