riklam

د.ره‌زا حه‌سه‌ن: زانكۆی سلێمانی خوێندنگه‌یه‌ك بووه‌ بۆ كوردایه‌تی

کوردستان 11:33 AM - 2020-04-24
.

.

 

له‌ یادی 46 ھه‌مین ساڵیادی بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانیدا كه‌ به‌ رۆژی شه‌ھیدانی زانكۆ داده‌نرێت ، پ ی د ڕه‌زا حسن حسین سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌،ئه‌مه‌ ده‌قه‌كایه‌تی:

زانكۆی سلێمانی ھه‌ر له‌ سه‌ڕه‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ قوتابخانه‌یه‌ك بوو بۆ فێر بوونی كوردایه‌تی له‌ته‌ك ئه‌ركه‌ زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌یدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ر و خه‌باتگێری گه‌له‌كه‌مان له‌م زانكۆیه‌وه‌ خۆشه‌ویستی نیشتمان له‌ناخیاندا چه‌كه‌ره‌ی كرد، بۆیه‌ پاش تێپه‌ربونی 12 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا ئه‌م ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمی و نیشتمانیه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌وته‌ به‌ر شاڵاوی ڕژێمی به‌عسی فاشست، له‌ كاتێكدا دڵسۆزانی ئه‌م زانكۆیه‌ له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران رازی نه‌بوون زانكۆكه‌یان له‌ ژێر حكومی به‌عسدا به‌رده‌وامی به‌خوێندن بده‌ن و زانكۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی نیشتمان په‌روه‌ر گواسته‌وه‌ بۆ شاری قه‌ڵادزێ بۆیه‌ ئه‌و ڕژێمه‌ دوور له‌ ھه‌موو ره‌وشتێكی مرۆڤایه‌تی له‌ ڕۆژی ٢٤/٤/١٩٧٤ به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ كه‌وته‌ بۆردومانكردنی ئه‌و شاره‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار زانكۆی سلێمانی له‌ ئامێز گرتبوو.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمانه‌ به‌داخه‌وه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی ومامۆستا و خوێندكار و فه‌رمانبه‌ر ی زانكۆی سلێمانی شه‌ھید و بریندار بوون.
له‌ 46 ھه‌مین ساڵیادی بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی سه‌ری ڕێز نه‌وازش بۆ شه‌ھیدانی ڕێگه‌ی زانست و سه‌رجه‌م شه‌ھیدانی كورد و كوردستان داده‌نه‌وێنین .


پ ی د ڕه‌زا حسن حسین
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی


PUKmedia راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی

 

پ ی د ڕه‌زا حسن حسین

0101.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket