riklam

لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕەمەزان له‌ موسڵمانان پیرۆز دەکات

کوردستان 11:59 PM - 2020-04-23
.

.

لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی لەموسڵمانانی کوردستان دەکەین، هیوادارین ئەم مانگە ببێتە مایەی خێرو بەرەکەت و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە كە ھەرێمی كوردستان و جیھانی گرتۆوەتەوە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو مژدەی كۆتاییهێنانی ھەموو ناخۆشی و پەتاو بەلاو نەھامەتییەک بێت، خوای گەورە رۆژوو و نزاو عیبادەتی هەموولایەك قبوڵ بکات.

لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئاینی لەپەرلەمانی کوردستان

2020/4/23

 

PUKmedia راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket