riklam

سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانان پیرۆز ده‌كات

کوردستان 05:21 PM - 2020-04-23
.

.

د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان له‌ كوردستان و عیراق و جیهان كرد، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌یه‌تی:

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، مانگی لێبوورده‌یی و خۆشه‌ویستی، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق و جیهان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین هاتنی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ ببێته‌مایه‌ی خێرو خۆشی و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای ئاسووده‌یی و قووڵبوونه‌وه‌ی ڕۆحی لێبوورده‌یی و ته‌بایی له‌نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژو پێكهاته‌كانی كوردستان، به‌داخه‌وه‌ كه‌ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی ئه‌م په‌تا نه‌گریسه‌وه‌ موسڵمانان بێبه‌شن له‌وه‌ی كه‌وه‌كو ساڵان پیاده‌ی ڕێوڕه‌سم و سرووته‌ ئاینییه‌ پیرۆزه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌ن، نزا ده‌كه‌ین و ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ كه‌ده‌رگای به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی به‌سه‌ر موسڵماناندا واڵا بكات و به‌زووترین كات مرۆڤایه‌تی له‌م ده‌ردو ئافاته‌ ڕزگاری بێت.
خوای گه‌وره‌ نوێژو ڕۆژووی هه‌موولایه‌ك قبوڵ بكات.

د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2020/4/23

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket