riklam

زانكۆی سنە: یەكێتی لەم دۆخە سەختەدا هاوكاریكردین

ی.ن.ک‌‌ 12:30 PM - 2020-04-23
.

.

یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستانی هاوكاری تەندروستی دەگەیەنێتە زانكۆی پزیشكی كوردستان لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەبەرامبەریشدا سەرۆكی ئەو زانكۆیە سوپاسنامەیەك وەك پێزانین ئاڕاستەی یەكێتیی دەكات . 

دكتۆر فەرزین رەزاعی سەرۆكی زانكۆی پزیشكی كوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەبەرامبەر پێشكەشكردنی هاوكارییە تەندروستییەكانی سوپاسنامەیەكی پێزانینی ئاڕاستەی یەكێتی دەكات و تێدا روونكراوەتەوە: لەگەڵ رێزلێنان بۆ هەستی مرۆڤ دۆستانەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی  بۆ پێشكەش كردنی ئەو هاوكارییە تەندروستییە كە ئەركێكی مرۆڤانەی و بەبێ هیچ چاوەڕوانییەكمان لەم دۆخە سەختەدا ئەم هاوكارییانەیان پێشكەشكردین.

رونیشیكردوەتەوە: پێشكەشكردنی ئەو هاوكارییە تەندروستییە هاوكارمان دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە لەسنورەكان تێپەڕی و بوو بەقەیرانێكی جیهانی ، بۆ كۆنتڕۆڵكردنییشی هاوكاری و كرداری نێودەوڵەتی زیاتر پێویستە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket