riklam

وه‌زاره‌تی كۆچ: گۆڕانكاری له‌ دیمۆگرافی موسڵ نه‌كراوه‌

عیراق 05:21 PM - 2020-04-21
.

.

به‌هۆی ئاواره‌بوونیان و كۆچكردنیان له‌ناوچه‌كانیان له‌پارێزگای موسڵ،  وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ حكومه‌تی عیراقی فیدڕاڵ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ گۆڕانكاری دیمۆگرافی له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامدرابێت.

ئه‌مڕۆ 21-4-2020، نۆفل موسا وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ ناحیه‌ی به‌رته‌له‌و شارۆچكه‌ی كرملس له‌ قه‌زای حه‌مدانیه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ، رایگه‌یاندوه‌: كه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كییانه‌ پێكهاته‌كان له‌ناوچه‌كانیان جێگیر بكرێنه‌وه‌ و ئاواره‌كان هان  بدرێن بۆ ناوچه‌كانی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ژیانی ئاسایی بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌، هاوكاری وه‌زاره‌ت كه‌ بڕه‌كه‌ی ملیۆنێك و نیو دیناره‌ به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بكرێت.

نۆفل موسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ پێویسته‌ مۆركی مرۆڤایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا بپارێزرێت.

موسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ گۆڕانكاری دیمۆگرافی له‌هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ ره‌تده‌كینه‌وه‌، حكومه‌تیش به‌هه‌موو كایه‌كانیه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌دات، هه‌وڵیش ئه‌دات  سه‌قامگیریی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket