riklam

هەولێر.. نۆ توشبووی تری كۆرۆنا چاكدەبنەوە

کوردستان 05:22 PM - 2020-04-20
.

.

لەهەولێر نۆ توشبوی تری كۆرۆنا چاكبونەتەوەو كۆی چاكبوەكانیش گەیشتە 134 كەس.

د.دلۆڤان محەمەد فاتح بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاند: نۆ تووشبووی تر بەڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوەو باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، پشكنینی تایبەتی یەكیان لەدوای یەكی بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

رونیشیكردوەتەوە: كۆی گشتی چاكبوەكان گەیشتە 134 كەس و  سوپاس ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتیان دەكەن، هەروەها سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ رێنماییەكان

PUKmedia

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket