riklam

چین چوارەم کاروانی هاوکاری پزیشکی گەیاندە هەرێم

کوردستان 04:22 PM - 2020-04-20
.

.

حکومەتی چین ئەمڕۆ بۆ جاری چوارەم كاروانی هاوكارییە پزیشكییەكانی گەیاندە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ ٢٠-٤-٢٠٢٠ دوای گەیشتنی هاوكارییەكان لە كۆنفڕاسنێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لەگەڵ كونسوڵی چیندا ڕایگەیاند: چوارەم کاروانی هاوکاری پزیشکی چین ئەمڕۆ لەرێگای فرۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و  هاوكارییەكان لە مادەی پشكینین كۆرۆنا و دەمامك و دەستكێش و جلوبەرگی پزیشكی تایبەت پێكهاتوون.

وەزیری تەندروستی وتیشی: ئەو پێداویستییانە گرنگن بەکاردێن بۆ روبەروبونەوەو خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

وەزیری تەندروستی ڕاشیگەیاند كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخەكە لە هەرێمی كوردستان بەرەو باشتر دەڕوات و دوای دڵنیابوونەوەی تەواو، لە قۆناغەكانی داهاتوودا سەركەوتن بەسەر كۆرۆنا ڕادەگەیەنن.

هاوکارییەکانی ئەمڕۆ لە 1008 کیتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و 40 هەزار دەستکێش و چەند پێداویستییەکی دیکەی پزیشکی پێکهاتوون.

PUKmedia تایبەت

98.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket