riklam

مەڵبەندی هەولێر: لەگەڵ دەنگ و داواكاری هاووڵاتیان و كاسبكارانین

ی.ن.ک‌‌ 03:51 PM - 2020-04-20
.

.

مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا سوپاسی كارمەندان و پزیشكانی وەزارەتی تەندروستی و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆو، هێزەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەكات كە ئەركە قورسەكەیان كەوتبووە سەرشان و  هاووڵاتیانش پابەندی رێنماییەكان بوون، دەشڵێت: ماوەی ئەم قەدەغە كاریگەری هەبووە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و چینی كرێكارو كاسبكاران تا كار گەیشتە ئاستێكی ترسناك و توانای زیاتریان نەماوە بەرگری بكەن و هاتونەتە دەنگ و ناڕەزایی دەربڕن و گردبوونەوە لەسەر شەقام، بۆیە ئێمەش لەگەڵ دەنگ و داواكاری ئەم توێژەین و ئاسانكارییان بۆ بكرێ بۆ دەستكردنەوە بەكاری رۆژانەیان.

 

بەیاننامەی مەڵبەندی ۳ی هەولێر 

سەبارەت بە داواكاری هاوڵاتیانی كاسبكار و كرێكارانی شاری هەولێر ..

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە حكومەتی هەرێم بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و بەرانگاربوونەوەی ئەم پەتایە، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی دا تاكو گیانی هاونیشتمانان بپارێزرێ.

لەماوەی ئەم قەدەغەشدا، توانرا كۆنترۆڵكردنی بەرچاوو لە ئاسایشی تەندروستی شارەكەمان دابین بكرێ. بۆیە ئێمە وەك مەڵبەندی ۳ی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاس و پێزانیمان ئاڕاستەی گشت كارمەندان و پزیشكانی وەزارەتی تەندروستی و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ و، هێزەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دەكەین ، كە ئەم ئەركە قورسە كەوتبووە سەرشانی ئەوان، پێشمەرگانە بەرەنگاری ئەم پەتایە بوونەوە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، هەروەها دەست خۆشی لە هاووڵاتیان دەكەین بەپابەندبوونیان بەڕێنماییەكان .

ئێستاش ماوەی ئەم قەدەغەیە پێ لە ٤۰ رۆژ زیاتر دەنێ، گومانی تێدا نیە كاریگەری هەبووە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، چونكە ژیان لەو ماوەیە وەستا، كەسابەت نەما، بەڵام رەچاوی تەندروستی گشتی كرا بەپابەندبونی رێكارییەكان، ئەمەش كاریگەری زۆری كردە سەرچینی كرێكارو كاسبكاران تا كار گەیشتە ئاستێكی ترسناك، توانای زیاتریان نەماوە بەرگری بكەن و هاتونەتە دەنگ و ناڕەزایی دەربڕن و گردبوونەوە لەسەر شەقام، چونكە ئەم سێكتەرە باری گوزەران و داراییان بەندە بەكاری رۆژانەیان، هەر بۆیە لەم رۆژانەدا كاسبكارانی سەنتەری بازرگانی شاری هەولێرو بازاڕی نیشتمان و داون تاون و پیشەسازو باكور و باشور خوپیشاندانیان ئەنجامداو داواكاریان ئەبوو دەست بكەنەوە بەكەسابەت بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان .

بۆیە داواكارین لە لیژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا لەكاتی  پێداچونەوەیان بەڕێنمایەكان، ئاسانكارییەك بۆ كاسبكاران و كرێكاران بكرێ بۆ دەستكردن بەكاری رۆژانەیان بەڕەچاوكردنی پابەندبوونی مەرجی ڕێكارە كارگێڕی و تەندروستییەكان . 

هەر بۆیە ئێمەش لەگەڵ دەنگ و داواكاری ئەم توێژەین ، بەڵام بە مەرجی پابەند بوونیان بە رێكارە تەندروستیەكان و خۆپارێزی گیانی خۆیان و هاووڵاتیان...

لێپرسراوی مەڵبەندی ۳ی هەولێر

د. رێبوار اسماعیل

   ۲۰/٤/۲۰۲۰

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket