riklam

نێچیرڤان بارزانی: لەسەر مستەفا سەلیمی پێوست ناكات پێشوەخت كەس تۆمەتبار بكرێت

کوردستان 03:27 PM - 2020-04-20
.

.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی كەیسی مستەفا سەلیمی رایگەیاند: هیچ حزبێكی رۆژهەڵاتی بەرپرسیاریەتی خۆی لەو كەسە رانەگەیاندوە كە ئەندامی حزبیان بووە، بابەتەكەش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لیژنەی بۆ پێكهێنراوەو پێویست ناكات پێشوەختە بڕیاربدەین و حكوم بدەین و كەس تۆمەتبار بكرێت .

ئەمرۆ 20ی نیسانی 2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی مستەفا سەلیمی ئاڕاستەی كرا، رایگەیاند: خۆی ئەم حادیسەیە مەعلوم نییە، یەعنی هەتا ئێستا مەعلوم نییە كەس تەسلیمی كردوە یان تەسلیمی نەكردوە، پێموایە بەیاننامەی سەرۆكی حكومەت زۆر وزاح بوو، بۆ ئەوەی راستییەكان دەركەون، ئەم ئیشە كراوە، نەكراوە، بەهەر نەوعێك، لیژنەیەك دروستكراوە، لەو لیژنەیەدا لە نەتیجە ئەگەر خۆ بەس تەحەمول بكەین هەموو لایەنەكان تەحەمول بكەن لە نەتیجە ئەو لیژنەیە ئەنجامەكە دەردەخات، سەرۆركی حكومەت ئەم لیژنەیەیان تەشكیل كردوە، جێگری سەرۆكی حكومەتیش لەگەڵ سەرۆكی حكومەت پێكەوە ئەم ئیشەیان كردووە.

وتیشی: من پێموایە ئێمە هەموو لایەك دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بین، ئەم لیژنەیە دروست دەكرێت، ئایا ئەم شتە كراوە، نەكراوە، یەعنی هیچ پێویست نییە پێش وەختە ئێمە بڕیار بدەین و حوكم بدەین و ئەمانە هەمووی پێویست ناكات، ئەوەی من بزانم دەڵێن ئەمە زیندانی سیاسییە، هیچ، هیچ حزبێكی رۆژهەڵاتی كوردستان مەسئولیەتی ئەوەی كە ئیعدام كراوە ئەندامی حزبیان بووە، هیچ حزبێك نەیوتووە ئەمە ئەندامی ئێمە بووە. هیچ حزبێك، كەواتە شتێك مومكینە رووی دابێ، یان بە هەر نەوعێك مومكینە روشینەداوە. 

سەرۆكی هەرێم  راشیگەیاند: ئەوەی كە موهیمە بەنیسبەت هەرێمی كوردستانەوە، ئەوەیە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكیان داناوە لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت هەردووكیان  خەریكی تەحقیقن، من ئەوەی داوا دەكەم هەم هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان وە ئەگەر قسەیەك لە برایانمان لەودیویش هەیە با ئێمە رابوەستین، چاوەڕێی ئەم تەحقیقە بین، ئەم تەحقیقە با بكرێ، ئەم لێكۆڵینەوەیە با بكرێ، دوایی بڕیار لەسەر ئەوە بدرێ كێ كردویەتی و كێ نەیكردووەو ئەو هەموو ئیتهامی خائین و ئەو هەمووە، یەعنی ئەمانە هەمووی پێویست نییە هەتا ئەو لیژنەیە ئیشی خۆی تەواو دەكات، بە تەئكید بە شەفافییەتیشەوە بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket