كارەسات و زەنگی ئاگاداركردنەوە
بیروڕا 11:47 AM - 2020-04-19.
راستی قەیرانە یەك لەدوایەكەكان و ئەزموونی تاڵی حكومڕانیی هەرێمی كوردستان، خەریكە بە دۆخێكی كارەساتباری تردا دەگوزەرێت. هەڵبەت ئەمەش رێك لەساڵی 2014ەوە بارێكی نائاسایی لە رووی ئیداریی و ئابووریی و سیاسییەوە تا بە ئێستا دەگات بەردەوامی هەیە، هەرچەندە ساڵانی پێش 2014 باشتر نەبووە، قەیران لە دوای قەیران. بەكورتی و بەتایبەتی لە رووی ئیداریی و ئابوورییەوە چەند جۆرێك لە بڕینی قوتی خەڵك تاقیكرایەوە، هەرجارەو بە بیانوویەك جارێك بەناوی پاشەكەوت و جارێك بەناوی كورتهێنانی بودجە و مەسەلەی نەوتیش لەولاوە بووەستێت كە چۆن دەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێم هەندێكیان بوون بە بازرگانی نەوت، شاهیدی وتەكانیشم ئەو وتارو كۆمێنتانەیە كە لەكاتی سەروبەندی هەڵبژاردنەكاندا كە خەڵكی پێ قایل دەكەن و بریق و باقی وشەكانتان تەنها ماوەی هەڵبژاردنە، ئەویش وەك هەمووشتەكان كورت دەخایەنێت.
لە سەردەمی رووخانی رژێمی بەعسەوە خەڵكی چاوەڕوانی باشتر و باشترە لەم حكومەتە، بەڵام بەداخەوە لە زۆربەی بوارەكاندا خراپ و خراپترینی چنیووەتەوە، باشە گەندەڵی هەیە، كێن ئەوانەی گەندەڵن و گەندەڵكارن، فەرموو بیدەن بە دادگا با یاسا كاری خۆی بكات و سەروەریی بۆ یاسا بگەڕێنینەوە، تا جارێكی تر هیچ بەرپرسێك زاتی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی پۆستەكەی نەكاتەوە لە بەرژەوەندیی شەخسی.
حكومەتێكی شەفاف و بەرپرسیار ئاراستە بكرێت كە جێی رەزامەندیی كۆمەڵانی خەڵك بێت.
روون نییە ئەم رووداوانە تا كوێ دەڕوات! ئایا حكومەتی خەمخۆر خێرا رێگەچارەیەك بۆ ئەو كێشەو ناهەموارییانە دەدۆزێتەوە، یان دیسانەوە دەكەوێتە حاڵەتی بەرگریكردن وەك هەموو جارەكان و گرەوی یارییەكان دەبەنەوە؟ وا ئەمجارەش ئەم یارییە لە بەرژەوەندیی حكومەت كۆتایی هات، ئەی داهاتوو؟
خاڵێكی تر دەست بردنە بۆ مووچە و كەمكردنەوەی یان دانی مووچە بە 45 رۆژ، جارێك نابێتە چارە بۆ دۆخی ئێستاو رەنگە ببێتە كەلتوور لە داهاتوودا و ببێت بەیەكێك لە داهێنانەكانی حكومەتی هەرێم.
لەبیرمان نەچێت لەئێستا خراپتر دەبێت چۆن و كەی بێت؟ حكومەت بەرنامە و پلانی چییە؟ نە مووچە، نەپڕۆژە، نە خزمەتگوزاریی، نە هەلی كار، ئەمانە هیچیان لەبەردەستی هاووڵاتیدا نییە، حكومەتێك خاوەنی دەیان بیرە نەوت بێت و نەتوانێت كەمترینی ئەو خزمەتگوازرییانە دابین بكات، بگرە هەر نەتوانێت دوو بەرمیل نەوت لە ساڵێكدا دابین بكات بۆ هاووڵاتییەكانی، رەنگە دوو بەرمیل زۆریشم وتبێت. ئەمە رووی راستەقینەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
هاووڵاتیان تا لێواری مەرگ براون، سەدان گەنج لە بێكاری و لە گەندەڵیی تا سنوورەكانی مەرگ وڵاتیان بەرەو غەریبی بەجێ هێشتووە، هەر لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا، تەرمی چەندینیان بە خنكاوی گەڕێنرانەوە بۆ باوەشی نیشتمانە ساردو سڕەكەیان، حكومەت یەك تۆز هەستی نەجوڵا بە دابینكردنی هەلی كار و رێگەگرتن لە سەرهەڵگرتنی گەنجان.
شایەتێكی دیكەی وتەكانم خۆكوشتنی گەنجان و ئەو رێژەیەیە كە تائێستا تۆماركراوە، زۆرینەی لە بێكاریی و دەردەسەریدایە، ئەی بۆ ئەمە حكومەت وەك هەموو جارەكان هیچ باكی نییە، با سلێمانیش بێتە پاڵ ئەو كەمتەرخەمییەی حكومەتی هەرێم و ئەو جیاوازییەی لەنێوان پارێزگاكاندا دروستی كردووە، ئیتر بەس نییە ئەم ناعەدالەتی و نابەرپرسیارێتییە؟ ئەگەر ئەم دۆخە وابڕوات ئاسۆیەك بەدی ناكەم، كاتی ئەوە هاتووە بەجدیی حكومەت ئاوڕ لەهەموو ئەو كێشەو بارە نەخوازراوانە بداتەوە لەپێناوی چەسپاندنی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و نەهێشتنی روودانی دوو ئیدارەیی و یاریكردن بە موقەدەساتی خەڵك كە خەریكە دەبێتە دوایین بژاردە.
پارێزەر نسار مستەفا
PUKmedia تایبهت
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
01:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
کوردستان 01:22 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03