riklam

ئیمارات.. ئه‌وانه‌ی زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر كۆرۆنا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ پێبژاردنی ماڵیان بۆ ده‌كرێت

جیهان 10:27 PM - 2020-04-18
.

.

ئه‌مڕۆ 18-4-2020، ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات  ئاشكریكرد كه‌ حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ پێبژاردن به‌بڕی 5500 دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 20000 درهه‌م به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا بسه‌پێنێت كه‌ زانیاری پزیشكی پێچه‌وانه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌ فه‌ڕمییه‌كان له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

 ئاژانسه‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ ئامانجی حكومه‌ت له‌م هه‌نگاوه‌ بۆ  قه‌لاچۆكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیاری و ده‌نگۆیانه‌ كه‌ به‌درۆ له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ زانیاری و رێنمایی ته‌ندروستی ناڕاست و هه‌ڵه‌ و فریوده‌ر، له‌ رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی بیستراو و بینراو و خوێندراوه‌وه‌ ،یان له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ستاوده‌ستی پێده‌كه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئیمارات گه‌یشتۆته‌ 6300  حاڵه‌ت، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 37 كه‌سه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket