riklam

توركیا.. رێژه‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه‌

جیهان 09:45 PM - 2020-04-18
.

.

ئه‌مڕۆ 18-4-2020 فه‌خره‌دین قۆجه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا  رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی توشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 82329 حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ش توركیا له‌ڕووی ژماره‌ی توشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه‌، ده‌چێته‌ ئاستی یه‌كه‌می وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و بۆ یه‌كه‌م جاریش پێش ئێران ده‌كه‌وێت.

له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 3783 حاڵه‌تی توشبوون له‌ توركیا تۆماركراوه‌، كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ كۆی ژماره‌ی توشبووان له‌چین، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار په‌تاكه‌ له‌وێ بڵابوه‌وه‌.

قۆجه‌ راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 121 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گیانله‌ده‌ستدان به‌رزبوه‌وه‌ بۆ 1890 كه‌س.

هه‌روه‌ها تا ئێستا 10453 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا ئه‌نجامدراون گه‌یشتۆته‌ 40520 پشكنین.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رێوشوێنه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی له‌نێوان 31 شاردا بۆ ماوه‌ی 15 رۆژی تر درێژكرده‌وه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket