عیراق و كازمی و وه‌همه‌كانی رزگاركه‌ر
بیروڕا 09:28 PM - 2020-04-18.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
ئه‌گه‌رچی ئاگادارین، ئه‌وه‌ی كه له عێراقدا رووده‌دات له‌بابه‌ت ئاماده‌كاری و راوێژكردن و بگره دانوستانێكی زۆری دووقۆڵی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی وه‌زاری، له‌دواجاردا هیچ نییه جگه له به‌ڕێوه‌بردنێكی تری ئه‌م قۆناغه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا تا سه‌ر ئێسقان له قه‌یراندایه، به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه، نامانه‌وێ لێره‌دا، وه‌ك كاربه‌ده‌سته ههڵپهرستهكان!، سه‌رله‌نوێ و به‌تایبه‌تی له‌م ماوه مێژووییه‌ی ئێستادا، بیروباوه‌ڕی تری نائومێدكهرو ره‌شبینیی زیاتر بڵاو بكه‌ینه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌لانی عێراق تێریان له تاڵییه‌كانی كایه‌ی سیاسه‌ت و خلیسكانهكانی، یان كه‌وتن و پهككهوتنهكانی، نه‌خواردبێ!.
هه‌ر به راستییش ئێمه نامانه‌وێ كه به گوتار به‌شداربین له قوڵكردنه‌وه‌ی برینه‌كان و چه‌سپاندنی ئه‌و داڕمانانه‌ی كه سیاسییه‌كان، به كرده‌وه، بۆیان هێناوین. له‌م چركه‌ساته‌ی ئێستادا، كاری له‌وه گرنگتر بۆ هه‌موو عێراقییه‌ك، به جیاوازیی شه‌به‌نگ و تایهفهكانییهوه، ئه‌وه‌یه كه، پشتگیریی هه‌موو راسپێردراوێك بكه‌ین، راسپێردراو نه‌ك ته‌نها بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری، به‌ڵكو بۆ كاری گرنگتر، كه بریتییه له سه‌رله‌نوێ گێڕانه‌وه‌ی متمانه له نێوان كۆمه‌ڵگه‌و دهوڵهوتدا كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر داڕوخاوه، ئه‌وه‌ش به بۆنه‌ی هیچی تره‌وه نا ته‌نها شكسته دووباره‌كان و كه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی خودی راسپێردراوان خۆیان نه‌بێ بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه نیشتمانی و هاودهردییهكان بۆ وڵات و هاووڵاتی.
كه‌واته، له‌لای ئێمه، بابه‌تی راسپاردن و چه‌مكی راسپاردن، زۆر فراوانتره ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر، له‌رووی رێكارییهوه، كورت ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی دیاریكراو حكومه‌ت پێكبهێنێت، حكومه‌تێك كه بابه‌تێكه په‌یوه‌ندییه‌كی وه‌های به هاووڵاتییه‌وه نییه جێی باس بێت و ئه‌وه‌ش نییه كه ئه‌وان ده‌یخوازن به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه، ئه‌و رێكاره، ته‌نها وه‌ك میكانیزمێكی رۆتینیی په‌یڕه‌وكراو سه‌یر ده‌كرێت بۆ دروستكردنی گروپێكی كارگێڕیی كه ئه‌ركی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته‌سه‌ر به ئاگابێت له‌وه‌ی كه له‌ئێستادا ئه‌نجامی ده‌دات و ئه‌وه‌ش جیێبهجێبكا كه ئاڵه‌نگارییه سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان، له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی.
به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر، به‌ڕێز كازمی و ئه‌و حكومه‌ته‌ش كه به‌و زووانه پێكی ده‌هێنێت، تاقه شت نییه كه ده‌بێ بیبینین و بیخه‌ینه نیشانهوهو بگره له دیمه‌نی سیاسیی عێراقدا به ئامانجی بگرین، به‌ڵكو كاره‌كه، له بنه‌ڕه‌تدا، درێژ ئه‌بێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌مووان، به ته‌واوی گروپه سیاسییه‌كان و ئه‌و پارتانه‌شه‌وه كه به‌رپرسن له‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی تێكه‌وتووه. له قبوڵكردنی ئه‌م كاره‌شدا، كه‌س هه‌ڵاوێرد ناكرێ، چونكه له‌كایه‌ی سیاسه‌تدا، به كرده‌وه، هه‌ر هه‌موو له‌وه گلاون كه عێراق له‌قه‌یراندا بژی و له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌ره‌و دواوه بڕوات، ئه‌مه تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه هه‌ندێجار، له‌لای هه‌مووان، هه‌ست به بۆشاییه‌كی وجودی و هه‌ست به جۆرێك له بێ ده‌وڵه‌تی و بێ ئاینده‌یی بكرێت!.
وه‌لحاڵ، عێراق، هیچ رزگارێكی دیاریكراو رزگاری ناكا، كه‌سیشی تیا نییه كه دارێكی جادوویی به ده‌سته‌وه گرتبێ و ئه‌وه چاك بكاته‌وه كه خراپ بووه. ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه هه‌ر هه‌مووی پێویستیی به‌شتێكی گشتگیرتر و شایسته‌تر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه، ویژدانه‌كان زیندوو بكرێنه‌وه، ئاكاره‌كان بونیاد بنرێنه‌وه، گیانی به‌رپرسیارێتی رابێته‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵێك مه‌رجی پێیشوهخت كه ناتوانرێ ده‌ستیان لێ به‌ربدرێت ئه‌گه‌ر بویسترێ شتێك له‌دایك ببێت كه گره‌وی له‌سه‌ر بكرێ و وه‌ك رێگایه‌ك بزانرێ به‌ره‌و هیدایه‌ت و رزگاركردنی ئه‌وه‌ی كه قابیل به رزگاركردنه!.
له‌م رووه‌وه، له‌واقعدا، با دان به‌وه‌دا بنێین كه وڵاته‌كه، له‌رووی ئاكار و هزره‌وه، داڕماوه، پێش ئه‌وه‌ی له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منییه‌وه داڕوخابێ، زۆر به‌هاو پره‌نسیپ و بیروباوه‌ڕی رۆشنگهرانهو چاكهكارانهشی تێدا پاشه‌كشه‌یان كردووه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نگێزه‌و چه‌قبه‌ستنه تایه‌فی و نه‌ژادی و لایه‌ندارییه دواكه‌وتووه‌كان. به راستی وڵاته‌كه وای لێهاتووه كه، به‌بۆنه‌ی زه‌لیلی و ماندبوونییهوه، په‌نا بۆ هه‌موو شتێك به‌رێ كه ژیان و هیواو هه‌ستكردن به شكۆ و ئاشتی و ئه‌مانی بۆ بگێڕێته‌وه به‌بێ پاشكۆیه‌تی بۆ هیچ كه‌سێك!، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه عێراق، هه‌ر زوو، كرایه گۆڕه‌پانێكی كراوه‌ی رێپێدراو بۆ هه‌موو بێگانه‌یه‌ك كه به ته‌واوی ئازادیی خۆیه‌وه ته‌راتێنی تیا بكا، ئێمه‌ی عێراقییه‌كانیش رێی بۆ بدۆزینه‌وه‌و بۆ هه‌ر شتێك كه ده‌یه‌وێ چاوسازغی بۆ بكه‌ین و هه‌ر شوێنێكیش كه ئه‌و ده‌یخوازێت، بۆی گوڵڕێژ بكه‌ین!.
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
کوردستان 09:38 PM - 2024-05-03 -
بۆچی ھەڵبژاردنی پەرلەمان گرنگە بۆ کوردستان
بیروڕا 09:26 PM - 2024-05-03