خوێندنی باڵا به‌ئه‌لكترۆنی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه
کوردستان 06:51 PM - 2020-04-18.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌ند بڕیارێكی گرنگی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ 18-4-2020 به ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان به شێوازی ئۆنلاین، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی ژماره (5)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی - مان كرد، به له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی زۆر له نێوان زانكۆكان له ڕوی ژێرخان و توانای مرۆیی و ڕاهێنانی مامۆستایان و ژماره‌ی قوتابییان و خوێندكاران، هه‌روه‌ها به‌هۆی جیاوازی ڕێژه‌ی خوێندراوی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له نێوان زانكۆكان و به‌تایبه‌ت له نێوان سیسته‌می ساڵانه و سیسته‌می كۆ‌رسات و سیسته‌می بۆڵۆنیا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
1. ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاری پێشوی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر تا (٢/٥/٢٠٢٠) ڕه‌وشی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان ئاسایی نه‌بۆوه و نه‌توانرا ده‌ستبكرێته‌وه به خوێندنی نێوكامپه‌س ئه‌وا زانكۆكان ده‌ست ده‌كه‌ن به خوێندنی ئه‌لكترۆنی (به‌شێوه‌ی پاڵپشتیكار) بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و به‌شه كه‌مه‌ی پرۆگرامی خوێندنی ساڵی ئه‌كادیمی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
2. هه‌ر زانكۆیه‌ك تا ئه‌و به‌رواره نه‌یتوانی ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكات بۆ ده‌ستپێكردنی خوێندنی ئه‌لكترۆنی (به‌شێوه‌ی پاڵپشتیكار)، ئه‌وا له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕی و ئه‌كادیمییه‌ی كه زانكۆكان هه‌یانه به له‌به‌رچاوگرتنی سیستمی خوێندن و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتی و جیاوازیانه‌ی كه هه‌یانه، ئه‌نجومه‌نی زانكۆكان ده‌سه‌ڵاتییان هه‌یه كه پلانی تایبه‌ت به زانكۆی خۆیان دابڕێژن بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامی خوێندنی ساڵی ئه‌كادیمی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
3. هه‌موو زانكۆكان پێویسته پلانه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژن كه پێش (١/٩/٢٠٢٠) پرۆگرامی ساڵی ئه‌كادیمی (٢٠١٩-٢٠٢٠)یان ته‌واوكردبێت به هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكرنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆتایی ساڵیشه‌وه.
4. ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه ده‌ست ئه‌كه‌ن به خوێندنی ئه‌لیكترۆنی (به‌شێوه‌ی پاڵپشتیكار) ئه‌وا پێویسته پلانی تایبه‌تییان هه‌بێت بۆ خوێندنی وانه پراكتیكییه‌كان.
5. هه‌موو زانكۆكان پێویسته پلان و نه‌خشه‌ڕێگای ڕوونیان هه‌بێت بۆ كات و چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌كان.
6. ئه‌و زانكۆ حكومی و تایبه‌تانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌ی كه لقی زانكۆیه‌كی نێوده‌وڵه‌تین یاخود مافی یاسایی زانكۆیه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه به شێوه‌ی (Franchise) یاخود سیسته‌مێكی تایبه‌ت جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن، ئه‌وا پێویسته ڕه‌چاوی ڕێنماییه‌كانی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه (زانكۆی دایك) بكه‌ن بۆ چۆنییه‌تی و كاتی ده‌ستپێكردنی خوێندنی ئه‌لكترۆنی، واته ئه‌گه‌ر زانكۆی دایك ده‌ستی كردوه به خوێندنی ئه‌لكترۆنی زانكۆكه‌ی هه‌رێمیش ده‌توانێت ده‌ستپێبكات به مه‌رجێك هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردبێت.
7. سه‌رجه‌م زانكۆكان پێویسته به‌پێی بڕیاره‌كانی سه‌ره‌وه پلان و نه‌خشه‌ڕێگای خۆیان دابڕێژن و وێنه‌یه‌ك بده‌ن به وه‌زاره‌ت بۆ مه‌به‌ستی چاودێری كردن و به‌دواداچونی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌ت له چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌یان.
8. جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت كه له (٢/٥/٢٠٢٠) زانكۆكان ده‌توانن هه‌موو پرۆسه‌كانی تر به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه وه‌ك خوێندنی قوتابییان و خوێندكارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا) ئه‌وانه‌ی كه پێشتر ده‌ستییان كردوه به خوێندن به‌پێی قۆناغه‌كانی خوێندنیان، وه هه‌روه‌ها پرۆسه ئه‌كادیمییه‌كانی تر (كۆنفرانس و سیمینار و سیمپۆزیه‌م و گفتوگۆی تێزه‌كانی ماسته‌ر و دكتۆرا و نازناوی زانستی و پێداگۆجی و ...هتد).
9. هه‌ر كاتێك ئاسایی بونه‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌وا ئه‌و زانكۆیانه‌ی ده‌ستیانكردوه به خوێندنی ئه‌لكترۆنی (به‌شێوه‌ی پاڵپشتیكار) ڕاسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به خوێندنی نێوكامپه‌س بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
10. زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانیش پێویسته پاپه‌ند بن به‌م بڕیارانه‌ی سه‌ره‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19