riklam

قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌كه‌ركوك درێژكرایه‌وه‌

کوردستان 05:22 PM - 2020-04-18
.

.

 ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18-4-2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌كه‌ركوك بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ درێژكرایه‌وه‌.

 له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا كه‌ له‌دیوانی پارێزگای كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك سێ بڕیاری ده‌ركرد كه‌ بریتین له‌ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا رۆژی 24-4-2020، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ركرابوو وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاردرا ماركێت و دوكانه‌كانی ناو كۆڵانه‌كان كه‌ پێویستی رۆژانه‌ی هاووڵاتی لێده‌ستده‌كه‌وێت، رۆژانه‌ تا سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆ كراوه‌بن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket