riklam

رۆحانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات

جیهان 05:04 PM - 2020-04-18
.

.

سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: داوای له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی كردوه‌ هاوكاری لیژنه‌ی ئاسایشی ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ دانانی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی بكات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بازرگانیانه‌ی كه‌ مه‌ترسی كۆرۆنا له‌سه‌ریان كه‌مه‌.

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا پڕۆژه‌ی پاراستنی مه‌ودا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه‌ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.

راشیگه‌یاندووه‌: جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ رۆڵی ده‌بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتدا.

رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی راسپێردراوه‌ بۆ پۆلێنكردنی پارێزگاكانی وڵات به‌پێی ئاستی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیاندا، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ رێنمایی ته‌ندروستی نوێ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌رده‌كرێت.

سه‌رۆكی ئێران وتیشی،  داوای له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردوه‌ هاوكاربێت له‌ لیژنه‌ی ئاسایشی ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ دانانی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بازرگانیانه‌ی كه‌ مه‌ترسی كۆرۆنا له‌سه‌ریان كه‌مه‌.

ئێران له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ كه‌ زۆرترین زیانی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ به‌ركه‌وتوه‌، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیدا گه‌یشتوه‌ته‌ 80 هه‌زار و 868 كه‌س، هه‌ر به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ 5 هه‌زار و 31 كه‌س گیانیانله‌ده‌ست داوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket