riklam

حه‌سه‌ن كه‌عبی: سلێمانی له‌ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا نزیك بۆته‌وه‌

کوردستان 05:46 PM - 2020-04-17
.

.

 سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌پارێزگای سلێمانی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا كه‌می كردووه‌.

حه‌سه‌ن كه‌عبی سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عیراق و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كه‌ به‌یاوه‌ری وه‌فدێك سه‌ردانی سلێمانی كردبوو، دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانی كه‌می كردووه‌ و هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوون و پارێزگاكه‌ نزیكبۆته‌وه‌ له‌ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا.

كه‌عبی وتیشی:  له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌ماهه‌نگی باش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌.

سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عیراق سوپای پارێزگار و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م پزیشكانی پارێزگای سلێمانی كرد له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket