riklam

رونکردنەوەیەک لە پۆلیسی سلێمانییەوە

کوردستان 09:08 PM - 2020-04-16
.

.

رونکردنەوەیەکی پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بەو ژنەی کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە کرێنشینەو بەھۆی ھەژارییەوە لەخانووەکەی دەرکراوە.

راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: ئەو ژنەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەکەناڵی (NRT)وە بانگەشەی ئەوەی کرد کە کرێنشینەو لەلایەن خاوەنی خانووەکەیەوە بەھۆی نەبونییەوە دەرکراوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوت کە ژنەکە فێڵی لەخەڵک کردووەو باری دارایی باشەو ھەژار نییە.

پاش بڵاوبونەوەی ھەواڵەکە، بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھێزەکانی پۆلیسی ڕاسپارد کە سەردانی ئەو ژنە بکەن و بڕێک ھاوکاریی ماددی پێشکەش بکەن، بەڵام دوای بەدواداچونی ھێزەکانی پۆلیس و دۆزینەوەی ھاوسەری ژنەکە، دەرکەوت کە باری دارایی ئەو خێزانە باشەو ھەژار نین و ژنەکە فێڵی لەخەڵک کردووە، دوای ئاشكرابونی لەئێستادا خۆی شاردوەتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئەو ژنە هاوسەری هەیەو هاوسەرەكەشی لەیەکێك لەهێڵەكانی پاسی سلێمانی كاردەكات.

هەروەها ئەوەش دەركەوت کە ئەو خێزانە خانویان هەیە لەگەڕەكی هەواری شارو خاوەنی چوار منداڵن.

بەپێی دانپێدانانی ھاوسەری ژنەکە، ئەو ژنە بەبێ ئاگاداری ھاوسەرەکەی ئەو کارەی ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەو ھاوڵاتیانە دەکات کە باری داراییان باشە، لەرێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك (ئەوقاف، چاودێری كۆمەڵایەتی، یان رێكخراوەكان) هاوكاری و یارمەتییەکانیان بۆ ھەژاران دابین بکەن.

PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket