riklam

كه‌ركوك.. هێرشێكی داعش تێكده‌شكێنرێت

کوردستان 04:30 PM - 2020-04-16
.

.

هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگاری له‌ دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كان، هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان له‌ باشوری كه‌ركوك تێكشكاند.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ 16-4-2020، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگاری له‌ دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كان دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو، توانیان هێرشێكی تیرۆرستانی داعش له‌ باشوری شاری كه‌ركوك تێكبشكێنن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش ویستوویانه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی كێڵگه‌ی خه‌بازه‌و زیان به‌وبیره‌ نه‌وتانه‌ بگه‌یه‌نن، به‌ڵاك هێزه‌كانی پۆلیس توانیویانه‌ هێرشه‌كه‌ی داعش تێكبشكێنن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا هیچ زیانێك به‌ر ناوچه‌كه‌و هێزه‌كانی پۆلیس نه‌كه‌وتووه‌.

به‌هۆی دروستبوونی بۆشایی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌مدوایینه‌دا جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌و تیرۆرستانی داعش به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین زیان به‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket