riklam

فراكسیۆنی یەكێتی:لەبەغدا ئەوەی لەتواناماندا بێت بۆ ئیدارەی راپەڕینی دەكەین

کوردستان 01:42 PM - 2020-04-16
.

.

وەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق سەردانی ئیدارەی راپەڕینیان كردو تەئكیدیان لەوەكردەوە كە ئەوەی لەتوانایاندا بێت لەبەغدا بۆ ئیدارەی راپەڕین دەیكەن.

هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین لەكۆنگرەكەدا رایگەیاند: سوپاسی فراكسیۆنی یەكێتی دەكەین كە لەبەغدا هاوكارێكی باشبوون، بەتایبەت هەوڵەكانیان بۆ  بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ و ئەو بودجەیەی عیراق بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك لەقەڵادزێ و رانیە تەرخانكراوە، هەروەها هەوڵەكانیان بۆ بەڕەسمی ناساندنی زانكۆی راپەڕین لەلایەن خوێندنی باڵای عیراقەوە.

لێپرسراوی ئیدارەی راپەڕین سوپاسی خەڵكی سنوری ئیدارەی راپەڕینیشی كرد كە پابەند بوون بەقەدەغەی هاتووچۆ بۆ روبەڕووبونەوەی قەدەغەی هاتووچۆو هاوكارێكی باش بوون.

لای خۆشیەوە جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند: سنوری ئیدارەی راپەڕین ستراتیجیەتی تایبەت بەخۆی هەیەو لەلایەن یەكێتیشەوە بایەخی تایبەتی هەیە، سوپاسی ئیدارەی راپەڕین و لیژنەی ئۆپراسیۆنەكانی روبەڕووبونەوەی كۆۆناش دەكەین و وریایانە مامەڵەیان كردوەو لەسنوری راپەڕین زۆر بەباشی جێبەجێ كراوەو بەو توانا كەمەی لەبەردەستیانە زۆر بەباشی مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكە كردوە.

.ئەوەشی وت: وەك فراكسیۆنی یەكێتی سوپاسی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و هێزەكانی ئاسایشی و ناوخۆ دەكەین، هەروەها هەموو ئەو ئەندازیارو پارێزەرانەی ژینگەو ئەوانەی لەم ماوەیەدا وەك سەربازی ون كاریان كردوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: پێویستە حكومەتی هەرێم و بەغدا هاوكاری و پشتیوانی ئیدارەی راپەڕین بكەن و  بتوانرێت پەرە بەكەرتی كشتوكاڵی ناوچەكە بدرێت، ناوچەكەش ناوچەیەكی سنورییەو هەوڵی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ بدرێت و ئێمەش لەپەرلەمان هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket