riklam

دهۆك.. دوو ته‌رم ده‌دۆزرێنه‌وه‌

کوردستان 01:38 PM - 2020-04-16
.

.

له‌سنووری پارێزگای دهۆك دوو ته‌رم ده‌دۆزرێنه‌وه‌و تائێستاش ناسنامه‌یان دیارنیه‌ .

پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، ته‌رمی دوو كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ تائێستا ناسنامه‌یان دیار نییه‌. بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان لێ ون بووه‌، سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان.
 
پۆلیسی دهۆك ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، یه‌كێك له‌ ته‌رمه‌كان زیاتر له‌ 20 رۆژه‌ له‌ رووباری هیشكه‌ڕوو دۆزراوه‌ته‌وه‌و خاوه‌نی نه‌بوو، تاوه‌كو دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ركه‌وت كه‌ دانیشتووی دهۆكه‌، هه‌روه‌ها دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌به‌نداوی موسڵ، ته‌رمێكی دیكه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌و تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ی دیارنییه‌و كه‌سوكاریشی په‌یوه‌ندییان به‌پۆلیسه‌وه‌ نه‌كردوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket