riklam

پارێزگاری سلێمانی: حکومەتی هەرێم هاوکاریمان ناکات

کوردستان 12:39 AM - 2020-04-16
.

.

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم دەستی بەستوین و هیچ هاوكاریشمان ناكات، ئەو بودجە و هاوكاریانەی لە بەغدادەوە نێردراوە بۆ کوردستان نەگەیشتۆتە دەستی ئێمە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی داوای هەماهەنگی و هاتنەسەرخەت لەحکومەتی هەرێم دەکات و لەدیدارێكی كوردستان 24دا دەڵێت: نە ئەو پارەیەی حكومەت لە دەوڵەمەندەكانی كۆكردۆتەوە گەیشتووە بە ئێمە، نە ئەو پارەیەی لە عێراقەوە هاتووە دراوە بە ئێمە، نە ئەو پارەیەی لە (WHO) ەوە هاتووە بۆ هەرێم دراوە بە ئێمە، نە ئەو پارەیەشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە هاتووە دراوە بە ئێمە، نە ئەو بڕیارەش جێبەجێکراوە كە ماڵە كەمدەرامەتەكان هاوكاری بكرێن.

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، حكومەتی هەرێم دەستی ئێمەیان بەستووە كە هیچ كۆمەك و داراییەك كۆبكەینەوە هەموویان بردۆتە ئەنجومەنی وەزیران بەڵا ئەو پارەیەی کۆشی دەکەنەوە هیچ نادەن بە ئێمە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket