riklam

تەندروستی هەرێم دوو حاڵەتی نوێی كۆرۆنای راگەیاند

کوردستان 08:08 PM - 2020-04-15
.

.

تەندروستی هەرێم دوو حاڵەتی نوێی كۆرۆنای لەپارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندو دەشڵێت: لەو پارێزگایە تائێستا 22 تووشبوو تۆماركراون  و 8یان چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لەبەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی هەڵەبجە ل پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانكران.

دەشڵێت: توشبوەكان دوو كچی تەمەن (14) و (18) ساڵ، بەركەوتەی تووشبووی پێشوون كە دایكیانەو دانیشتوی شاری هەڵەبجەن.

رونشیكردوەتەوە: ژمارەی تووشبوان لەپارێزگا هەڵەبجە گەیشتە 22 تووشبوو كە 8 توشبوو چاكبونەوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket